١ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٧:٥٨
شەرت و مەرجەکانی ئۆکراین بۆ رێککەوتن لە گەڵ روسیا

سەرۆکی ئۆکراین لە سەروبەندی دانوستانی شاندی روسی و ئۆکراینی لە بێلاڕوس ، خوازیاری پێیوەست بوون بە یەکیەتی ئەوروپا و کشانەوەی روسیا لە وڵاتەکەی بوو .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڤلادیمیر زلینسکی ئەمڕۆ دوشەممە لە سەروبەندی دانوستانی شاندی روس و ئۆکراینی لە شاری گومێل ی بێلاڕوس گوتی : بابەتی سەرەکیی وتووێژەکان لە بارەی ئۆکراین ، گەیشتن بە ئاگربەسی خێرا و کشانەوەی لەشکەریانی روسیا لە ئوکراینە .

ڤلادیمیر زلینسکی لە پاشان بە پێداگری لەسەر پێویستیی داکۆکیی رۆژاوا لە ئۆکراین گوتی : وڵاتانی ئەوروپایی تێدەگەن کە ئەرتەشی ئۆکراین لە هەموو ئەوروپا بەرگریی دەکات و خوازیاری پەیوەست بوون بە یەکیەتی ئەوروپاین .

342/